هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌یان و وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن به ده‌یان که‌سیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوشـتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی که کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی شۆڕشی سوریا ناویان لێناوه " ڕۆژی وه‌فا بۆ ڕاپه‌ڕینی کوردی" ، له چه‌ندین ناوچه‌ی سوریا خۆپـیشـاندان سـازکران و هێزه‌کانی ئاسایشی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
هاوکات هێزه‌کانی له‌شـکری حکومه‌ت به تانک تۆپـبارانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی شـاری حومسیان کردووه و هه‌روه‌ها به تۆپ و خومپارهش له چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه‌یان داوه، له‌وانه شـارۆچکه‌ی مۆزره له ئیدلیب و شـارۆچکه‌ی تریمسه له حه‌ما و شـارۆچکه‌ی ئه‌تارب له حه‌ڵه‌ب. به پـێی چالاکوانان زیاتر له 30 که‌س ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا کوژراون.
ئه‌مانه له کاتێـکدا که چاوهڕواندهکرێت کۆفی عه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌خی سوریا بکات.