چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له ئاکامی توندوتیژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی نێو وڵاته‌که‌یان به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون. هاوکات ڕووسیا که پشـتیوانێـکی به‌هێزی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه گوتویه‌تی "پـێده‌چێت سوریا له‌سه‌ر لێواری شه‌ڕی ناوخۆدابێت."
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌هۆی تۆپـبارانی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ شـاری ده‌رعای باشوری وڵات به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون. گوتیشی له ئاکامی تۆپبارانی دیکه و شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له ناوچه‌کانی تری وڵاته‌که، له نێویاندا حومس به لایه‌نی که‌م 8 که‌سی دیکه کوژراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆڤ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له مۆسـکۆ نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه نائارامه‌ی ناو سوریا ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا گوتی ڕووسیا پشـتگیری هێچ پـێشـنیارێـکی نێو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناکات بۆ به‌کارهێنانی هێز له دژی حکومه‌تی سوریا. گوتیشی وڵاته‌که‌ی پشـتیوانی له ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و له ئه‌نجامی دیالۆگی نێو سوریـیه‌کاندا بێت نه‌ک له ئاکامی گوشـاری ده‌ره‌کی.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ڕووسیا له‌گه‌ڵ چین دوو جار پـرۆژه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیان ڤیتۆکردووه که له دژی حکومه‌تی سوریادا بوون.