نوێنه‌ری سوریا له کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت لێـدوانه‌کانی سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی به‌رپـرس له مه‌سه‌له‌ی سوریا له ڕێـکخراوه‌که لایه‌نگیری پـێوه دیاره.
ئاژانسی دهنگوباسی سـانای حکومه‌تی سوریا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویکرده‌وه یوسف ئه‌حمه‌د ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی گرتووه و گوتوویه‌تی زۆرینه‌ی خه‌ڵـکی سوریا له دژی ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کین له وڵاته‌که‌یاندا.
ئه‌م تێبینـیـیانهی نوێنه‌ری سوریا له کاردانه‌وه به‌رامبه‌ر قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی دێت که داوای له حکومه‌تی سوریا کرد سه‌رکوتکردنی کوشـنده له دژی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ڕابگرێت.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب قایل بوون له‌سه‌ر زیادکردنی ژماره‌ی چاودێران ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن ئایا حکومه‌تی سوریا پابه‌ندی پـلانه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌بێت بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی یان نا.
گه‌وره دیـپــلۆماتانی قه‌ته‌ر و وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب له قاهیره کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری چاودێران له سوریا که له ئێسـتادا ژماره‌یان نزیکه‌ی 150 چاودێره.