کۆفی ئه‌نان نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت پـێده‌چێت هێزه‌کانی سوریا په‌ره‌یان به ده‌سـتگیرکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵـکی دابێت له ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی وڵاته‌که‌یاندا.
دیپـلۆماتان ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له جنێڤه‌وه له ڕێگه‌ی ڤیدیۆکۆنفرانسه‌وه ئه‌مه‌ی به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی داخراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوت. پاشـان به په‌یامنێرانی گوت نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناتوانێت ڕێگه به سوریا بدات بکه‌وێته نێو شه‌ڕێ ناوخۆوه.
کۆفی ئه‌نان گوتوویه‌تی له‌وه‌تای له مانگی ڕابردووه‌وه ئه‌و ئاگربه‌سـته ناجێـگیره چووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه، هێزه‌کانی سوریا بۆردومانی ناوچه‌کانی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕێو و سه‌رهه‌ڵـداوانیان که‌مکردووه‌ته‌وه، به‌ڵام گوتیشی هێشـتا هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا به‌رده‌وامن له کرده‌وه‌کانیان له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو.
دوابه‌دوای لێـدوانه‌کانی به‌ڕێز ئه‌نان باڵیۆزی سوریا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (به‌شار جه‌عفه‌ری) گوتی هه‌ندێـک وڵاتی عه‌ره‌بی پـشـتیوانی له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها پـڕچهکیان ده‌که‌ن. گوتیشی حکومه‌تی سوریا به پـلانی ئاشـتیـیه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان وابه‌سـته‌یه.