وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆده‌بنه‌وه بۆ پـیاداچوونه‌وه به کاره‌کانی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب که له سوریان و نه‌یانتوانیووه کۆتایـیه‌ک بۆ ده مانگی توندوتیژیـیه‌کان و سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریا دابنێن به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی سیڤیلی.
کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕێـک یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌و پـێـکدادانانه‌ی ناو سوریا دێت که به لانی که‌م 21 که‌سی تیادا کوژران و دوو ڕۆژیش پاش ئه‌و هێرشه بۆمبـیه‌ی کرایه سه‌ر دیمه‌شق دێت. له‌م هێرشه‌ی ناو پایته‌ختی سوریادا 26 که‌س کوژران.
هه‌روه‌ها چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن لۆمه‌ی حکومه‌تی سوریایان کردووه بۆ کوژرانی 17 که‌سی سیڤیل له ڕۆژی هه‌ینیدا پاش ته‌قه‌کردنی هێزه ئاسایشیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا دژ به خۆپـیشـانده‌ران.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وه‌ها چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت تاووتوێی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری داواکردنی یارمه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت به تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی که لیژنه‌ی چاودێرانی عه‌ره‌ب نه‌یتوانی ئاسـتی توندوتیژیـیه‌کان له سوریادا هه‌ر هیچ نه‌بێت که‌م بکاته‌وه.
ڕێـکخراوێـکی چالاکوانان له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت که پـشـتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌کات وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی جیهانی ده‌ڵێت له‌وه‌تای مانگی سێی سـاڵی 2011 وه که سه‌رهه‌ڵـدان له سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه نزیکه‌ی 7 هه‌زار که‌س کوژراون.
ڕێـکخراوی ئاڤاز ده‌ڵێت ئامارکردنی قوربانیـیانی سوریای له ئاکامی په‌یوه‌ندیکردنه‌وه به ژماره‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه له ناو سوریادا وه‌رگرتووه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌های مه‌زه‌نده‌کردووه 5 هه‌زار که‌س له سوریا کوژرابن.