ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی مه‌زن له لوله‌یه‌کی نه‌وتبه‌ری سوری ڕوویدا که نه‌وتی خاو ده‌گوێزێته‌وه بۆ پاڵاوگه‌یه‌ک له نزیک شـاری نائارامی حومس، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی کاری توندوتیژی و ڕاپه‌ڕینی 9 مانگی وڵات ڕوو له زیادبوون ده‌کات.
ده‌سـته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی بنکه له به‌ریتانیا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ی لوله نه‌وتبه‌ره‌که‌ی پـشـتڕاستکرد، به‌ڵام ئاماژه‌ی به هۆکاری ته‌قینه‌وه‌که نه‌دا.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریا ئۆباڵی ئه‌نجامدانی کاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی خسـته ئه‌سـتۆی گروپی تێرۆرسـتانی چه‌کدار و ته‌قینه‌وه‌که‌ی به کارێـکی تێـکده‌رانه له‌قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن و ئه‌وه‌ی ده‌ست ئاژانسی ڕۆیته‌رز که‌وتووه، ئاگرێـکی مه‌زن پـیشـان ده‌دات و هه‌روه‌ها دوکه‌ڵێـکی ڕه‌ش به ڕووی ئاسـمانی ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شـاری حومسـدا به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له مانگی حه‌وتی ئه‌مسـاڵدا دوو ته‌قینه‌وه‌ی هاوشێوه له لوله‌ی نه‌وتبه‌ری سوری ڕوویاندا. هاوکات ده‌سـته‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌شڵێت ئه‌مڕۆ به لای که‌م 7 که‌س به گولـله‌ی سێـره‌گرانی هێزه‌کانی سوری و ده‌سـتڕێژی هه‌ڕه‌مه‌کی له شـاری حومس کوژراون.