سه‌رۆکی ئه‌رکه مرۆیـیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، سه‌ردانی شاری حومسی وێران‌کراو ده‌کات له میانی یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌رکه‌کانیدا بۆ زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ کارمه‌ندانی کۆمه‌کی مرۆیی و ڕێگه‌پێدانیان بۆ دابه‌شکردنی کۆمه‌ك به‌سه‌ر زیانلێـکهوتووهکاندا.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خانم ڤالاری ئامۆس گه‌یشته دیممهشقی پایته‌ختی سوریا و له‌وێ وتووێژی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا کرد.
بڕیاره ناو براو هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی له سوریادا بمێنێته‌وه و دواتر چاوهڕواندهکرێت سکرتێری گشتی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کوفی ئه‌نان سه‌ردانی سوریا بکات.
ناوبراو ده‌بێت به نوێنه‌ری نوێی تایبه‌ت بۆ سوریا.
ئه‌مانه له ده‌مێکدان که هه‌تا دێت و گوشار له‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا زیاد ده‌کات بۆ کۆتاییهێنان به سه‌رکوتکردنی خوێناوی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری وڵات که بۆ ساڵێك ده‌چێت به‌رده‌وامه.