له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپـیشـانده‌ران، زیانی گیانی زیاتر له‌و وڵاته که‌وتوونه‌ته‌وه
زۆربه‌ی کوژراوان له شـاری حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که بوون که هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌وێ به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژران. به‌پـێی چالاکوانانی دژه حکومه‌ت ده‌ڵێن وا بۆ 5 ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ک شـاڵاوی له‌شـکری له دژی شـاره‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م کوشـتنانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا بوون و هه‌روه‌ها چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بدا مۆرکرد بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و توندوتیژیـیانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
سـکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی سه‌رزه‌نشتی توندی توندوتیژیه‌که‌ی کرد و ئاگاهی دا که ئاکامی زۆر خراپـی بۆ ئه‌و وڵاته و ناوچه‌که ده‌که‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر کۆتایی به‌و توندوتیژیـیه نه‌هێنرێت.