ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی دیمه‌شقی پایته‌خت خۆکوژێـک خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 25 که‌س کوژراون و به لایه‌نی که‌م 46 که‌سی دیکه برینداربوون.
ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌که له نزیـک خوێندنگه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌لحه‌کیم و بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له ناوچه‌ی مه‌یدانی کۆنی دیمه‌شقدا بووه.
وه‌ها پـێده‌چێت پاسێـک که پـۆلیسی تێدابوو ئامانجی هێرشه‌که بووبێت.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا خه‌ڵـکیان نیشـان ده‌دا پاشـماوه‌ی مرۆڤیان له شوێنی ته‌قینه‌وه‌که هه‌ڵده‌گرته‌وه و هه‌ندێـکیش ده‌یانگوت ئه‌وه کاری تێرۆریسـتیـیه. هه‌روه‌ها دیمه‌نی ماشێنی تێـکشـکاویان نیشـان ده‌دا، له نێویاندا پاسه‌که‌ی پـۆلیس که ناوه‌که‌ی هه‌مووی خوێن بوو و شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کانیشی شـکابوون.
که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له دیمه‌شق ڕوویاندا و دوو باڵه‌خانه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش ئامانجه‌کان بوون. له‌و هێرشه‌شدا 44 که‌س کوژران.