ئه‌مڕۆ باڵیۆزی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له مانگێـکه ئه‌و وڵاته‌ی له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی جێـهێشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن باڵیۆز ڕۆبه‌رت فۆرد ڕاوێژکردنه‌کانی خۆی له واشنتن ته‌واوکردووه و شه‌وی سێشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و وڵاته. به‌ڕێز فۆرد له کۆتاییه‌کانی مانگی ده‌دا له واشنتنه‌وه بانگهێشـتکرایهوه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتنی لێـکرابوو له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و نیشـاندانی پـشـتیوانی خۆی بۆ خۆپـیشـانده‌ران.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له جنێڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه خانم هێله‌ری کلنتن کۆده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ 7 له جودابیرانی سوری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش وه‌ک نیشـاندانی پـشـتیوانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گۆشه‌گیر بکات له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی سیاسی که هه‌تا ئێسـتا له‌وه‌تای مانگی سێـیه‌وه بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 4 هه‌زار که‌س.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حکومه‌تی ئه‌سه‌د په‌یامێـکی پشـتیوانیکردنی له ڕێبه‌ری حزبوڵڵای لوبنان حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا پـێـگه‌یشت.