کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا پـلانهکهیانی قبوڵ کردووه بۆ کۆتاییهێنان به‌و سه‌رکوتکردنه‌ی وا بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگه له دژی نه‌یارانی خۆی له وڵاته‌که پـیاده‌ی ده‌کات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره ڕه‌زامه‌ندی سوریا له‌سه‌ر پـلانه‌که ڕاگه‌یه‌ندرا.
پـلانه‌که بریتیـیه له:
قایل‌بوونی حکومه‌تی سوریا به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش له شه‌قامه‌کاندا.
ڕاوهسـتاندنی هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت له سه‌رکوتکردنی توندیان بۆ خۆپـیشـانده‌ران.
ئازادکردنی ئه‌و گیراوه سیاسیـیانه‌ی له ده‌می ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا ده‌سـتگیرکران.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا نوێنه‌رانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له قاهیره ده‌ستبکه‌ن به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریادا.
سوریا ڕێـگه به ڕۆژنامه‌وانانی بیانی و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌سـتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بدات له چاودێریکردنی ڕه‌وشی وڵاته‌که.
نوێنه‌ری کۆمکاری عه‌ره‌ب (سه‌رۆک وه‌زیری قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی) گوتی ئێدی به پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه حکومه‌تی سوریا ڕێـگه به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی و نوێنه‌رانی کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌دات بچنه ناو وڵاته‌که‌یه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی له‌و وڵاته، هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به لایه‌نی که‌م 31 که‌س له سوریادا کوژراون.