ئه‌مڕۆ شه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه سوریای هه‌ژاند و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌س کوژراون، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا که چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاره‌کانیان به‌رده‌وامن.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و 5 که‌سه له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵات کوژراون کاتێـک بۆمبێـک له شوێنێـکی شوشتنی ئۆتۆمبیل‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
چالاکوانانیش ده‌ڵێن له دیمه‌شقی پایته‌ختیش 2 بۆمب ته‌قیونه‌ته‌وه که یه‌کێـکیان له ژێر ماشێنێـکی له‌شـکریدا دانرابوو.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
هاوکاتی ئه‌م ته‌قینه‌وانه نزیکه‌ی 40 چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چاودێری ئه‌و ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی نێو ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسـتی پابه‌ندبوونی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداون به ئاگربه‌سـته‌که.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆکی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژه‌نه‌ڕاڵی نه‌رویژی ڕۆبه‌رد موود ده‌ڵێت به‌دی ده‌کرێت له کوێ چاودێران بڵاوده‌بنه‌وه شه‌ڕوپـێـکدادانه‌کان که‌م‌ده‌بنه‌وه.
هه‌تا ئێسـتا چاودێران سه‌ردانی ناوچه نائارامه‌کانی حه‌ما و ئیدلیب و حومس و دیمه‌شقیان کردووه.
به‌پـێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاره هه‌تا کۆتایی ئه‌م مانگی پـێـنجه 300 چاو‌دێر بگه‌نه سوریا.