رێکخراوی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت تیمی کارمه‌ندانی رێکخراوهکایان گه‌یشتوونه دوو ناوچه‌ی بابه عه‌مری شاری حومس له سوریا، واتا ئه‌و ناوچه یاخیبووه‌ی له هه‌فته‌ی رابردووه له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌شار ئهسهدوه ده‌ستی به سه‌ردا گیرایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای نزیکه‌ی مانگێک له شه‌ڕ و به‌رگریکردنی چه‌کدارانی ئۆپۆزیسیۆن له دژی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا.
له‌و باره‌یه‌وه هیشام حه‌سه‌ن وته‌بێژی رێکخراوی خاچی سوور به رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت که ئه‌مڕۆ کاروانی خاچی سوور و مانگ سووری سوریا گه‌یشتنه دوو ناوچه‌ی نزیک بابه عه‌مر و ناوبراو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا که کاروانێکی له 4 کامیۆن پێـکهاتبوون خۆراک وپێخهفیان بارکردبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه هه‌زاران له هاوڵاتیانی سیڤیلی سوری، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به هۆی تۆپبارانی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه له ناوچه‌ی بابه عه‌مر هه‌ڵهاتبوون.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، تیمی کۆمه‌کی سه‌ر به خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژی هه‌ینی رابردوهووه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون خۆیان و کۆمه‌کی مرۆیی بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی بابه عه‌مر ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رهزامهندیـیان له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه پێ‌درابوو، به‌ڵام له‌شکری سوریا رێگه‌یان پـێنهدابوون و هۆکاری ئه‌م کاره‌شیان به گوته‌ی به‌رپرسانی سوریا به‌هۆی نیگه‌رانی ئاسایشیـیه‌وه بووه.
هاوکات به‌ڕێز هیشام ده‌شڵێت رێکخراوی خاچی سوور له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ و هه‌روه‌ها نێونه‌ته‌وه‌یی وا له دانوستاندایه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به خاچی سوور بدرێت کۆمه‌کی مرۆیی بگه‌یه‌نێته ناوچه‌ی بابه عه‌مری به شه‌ڕ وێرانبوو.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، چاوهڕواندهکرێت که کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بی بۆ سوریا رۆژی شه‌ممه سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات.