هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سوریا بڕیاری ده‌رکردنی ژماره‌یه‌ک له دیپـلۆماتانی ئه‌مه‌ریکایی و ئه‌وروپی داوه، چین ڕایگه‌یاند ئه‌و هێشـتا له‌گه‌ڵ ڕووسیادایه له دژایه‌تیکردنی ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بۆ قه‌یرانی سوریا.
له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا سه‌ردانی به‌یژین ده‌کات، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لیو ویمین گوتی وڵاته‌که‌ی و ڕووسیا له دژی گۆڕینی ڕژێمی سوریان له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هێزه‌وه. لیو ئه‌م لێـدوانه‌ی دا له‌و ده‌مه‌ی سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی چینی کۆده‌بووه‌وه، له‌وانه سه‌رۆکی وڵاته‌که هو ژینتا‌و.
لیو گوتیشی چین و ڕووسیا به‌رده‌وامن له داواکردنی کۆتایی‌هێنانێـکی ده‌سـتبه‌جێ بۆ توندوتیژیـیه‌کان له سوریا و ده‌سـتکردن به دیالۆگی سیاسی له نێوان حکومه‌تی ئه‌سه‌د و ئۆپـۆزسیۆندا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چین و ڕووسیا چه‌ندین جار ڕێـگریـیان له‌و هه‌وڵانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی گرتووه که‌وا سزایان له‌سه‌ر حکومه‌ت و ڕێبه‌رانی سوریا داناوه و هه‌روه‌ها گوشار ده‌که‌ن به ئاڕاسته‌ی گۆڕینی ڕژێمه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ دیمه‌شق گوتی دیپـلۆمانی چه‌ند وڵاتێـک ده‌رده‌کات له به‌رامبه‌ر ده‌رکردنی دیپـلۆماتانی سوریا له‌و وڵاتانه.
حکومه‌تی سوریا گوتی بڕیاری ده‌رکردنه‌که باڵیوز و دیپـلۆماته‌کانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا و تورکیا ده‌گرێته‌وه. هه‌ندێـک له‌و دیپـلۆماتانه بۆخۆیان له لایه‌ن وڵاته‌کانیانه‌وه بانگهێشتکراونه‌ته‌وه وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو.