سوریا ده‌ڵێت ئه‌و به شێوه‌یه‌کی پـۆزێتیڤانه وه‌ڵامی داواکه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی داوه‌ته‌وه بۆ ڕێـگه‌دان به چاودێران له‌وه‌ی بچنه وڵاته‌که‌یه‌وه تاوه‌کو بزانن ئایا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داویه‌تی بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی خوازیاری دیموکراسی وه‌ستاوه یان نا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا جیهاد ئه‌لمه‌قدسی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی حکومه‌ته‌که‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه به نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه.
پـێشـتر کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای له سوریا کردبوو هه‌تا یه‌کشه‌ممه قایل بێت به چوونی چاودێران بۆ ناو وڵاته‌که‌ی یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی سـزای نوێ ده‌بێت. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لێـدوانێـک له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه سه‌باره‌ت به‌م نامه‌یه‌ی سوریاوه نه‌دراوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه مانگی ڕابردوو کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌ندامێتی سوریا هه‌ڵپه‌سارد و کۆمه‌ڵێـک سزای له دژی په‌سه‌ندکرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سوریا دوا مۆڵه‌تێـکی پـێشـتری پـشـتگوێ خست بۆ قبوڵکردنی چاودێران و کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردن و ده‌سـتکردن به دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا. سوریا سکاڵا ده‌کات که‌وا ڕه‌وانه‌کردنی ژماره‌یه‌کی زۆری چاوێران سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌ی پـێشـێل ده‌کات.
له نێو سـزاکان قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ و سڕکردنی سه‌روه‌ت و سـامانی سه‌رکردایه‌تی سوریا له‌خۆده‌گرێت. وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له کۆمکاری عه‌ره‌ب که ڕۆژی شه‌ممه له دۆحه کۆبوونه‌وه قایل بوون له‌سه‌ر سه‌پاندنی سـزاکان به‌سه‌ر 19 کاربه‌ده‌سـتی سوری، له‌وانه ماهیری برای سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د که سه‌رکردایه‌تی یه‌ک له به‌هێزترین هێزه‌کانی له‌شـکر ده‌کات.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ربازانی سوری و میلیتانه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت له میانه‌ی هێرشه‌کانیاندا بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران له چه‌ند ناوچه‌یه‌ک و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌کانی دژی سه‌ربازانی هه‌ڵگڕاوه به لایه‌نی که‌م 35 که‌سیان کوشـتووه. چالاکوانان ده‌ڵێن زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی کوشتن له پارێزگای حومسی ناوه‌ندی وڵاته‌که‌دا بووه. هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ژماره‌ی ئه‌م کوژراوانه‌ی پـشـتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا جودابیری ناودار بڵاگه‌ر ڕه‌زان غه‌زاویـیان له‌سه‌ر سـنووری سوریا و ئوردن ده‌سـتگیرکردووه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و عه‌مان ده‌چوو تاوه‌کو له‌وێ ئاماده‌ی کۆنفرانسێـکی هه‌رێمی بێت سه‌باره‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری.