کۆمکاری عه‌ره‌بی دوێنێ شه‌ممه موڵک و سامانی 19 به‌رپـرسی باڵای سوری سڕکرد و هه‌روه‌ها هاتووچۆی ئه‌و به‌رپـرسه سوریـیانه‌ی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بیش قه‌ده‌غه‌کرد.
دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی له دۆحه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر شێخ حه‌مه‌د بن جاسم ئال ثانی که سه‌رۆکایه‌تی کۆمیته‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌کات، گوتی کۆمکاری عه‌ره‌بی مۆڵه‌تی هه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ی داوه‌ته دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپـرسـانی سوری بێن بۆ دۆحه و ڕێـکه‌وتنێـک مۆربکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به سه‌رکوتکردنی هاوڵاتیـیانی ناڕه‌زایی سوریا.
هه‌ر دوێنێ شه‌ممه چالاکوانانی سوری گوتیان به لای که‌م 25 له خۆپـیشـانده‌رانی سوری له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا له میانه‌ی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کوژراون، له‌وانه له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـکدادانی سه‌ختی نێوان هێزه‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و نێوان سه‌ربازانی یاخیبوو له ڕژێمی سوری له پارێزگای ئدلیبی باکوری وڵات.
به‌رپـرسـانی باڵای کۆمکاری عه‌ره‌بی گوتیان ئه‌گه‌ر سوریا به ڕێـکه‌وتنێـک بۆ کۆتاییهێنان به نائارامی وڵات ڕازی نه‌بێت، ئه‌وا ڕه‌نگه ئه‌و کاره بـبێته مایه‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا چڕبوونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌تا دێت و ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له حکومه‌ت هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕوویان له زیادبوون کردووه.