چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن دوابه‌دوای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریای کرد له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی، هێزه‌کانی ئاسایشی وڵاته‌که به لای که‌م 4 خۆپـیشـانده‌ریان کوشـتووه.
چالاکوانان گوتیان هێزه‌کانی سوریا دره‌نگانێـکی شه‌وی چوارشه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی نه‌یاری سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌روه‌ها شـاری ته‌دمری ناوه‌ندی وڵاته‌که.
ڕۆژی چوراشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریای کرد له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌یکاته سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل و ئه‌و پـێشـێلـکاریـیه زۆرانه‌ی ده‌رحه‌قی مافی مرۆڤی ده‌کات. ڕاگه‌یاندنه‌که داوای به‌رپـرسیارکردنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی کرد که له هه‌ردوو لایه‌ندا به‌رپـرسیاری ڕه‌وشه‌که‌ن. به‌ڵام به‌یانـنامه‌که باس له هیچ بڕیارێـک یان سـزایه‌ک ناکات و هه‌روه‌ها داوا ناکات ڕێبه‌رانی سوری بدرێنه دادگایی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌کان، وه‌ک ئه‌وه‌ی گرووپه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن داوایان کردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای ده‌رکردنی بڕیارێـکیان کردبوو که هێزی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت. به‌ڵام ڕووسیا و ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌کو به‌ڕازیل و هیندسـتان و ئه‌فریقای باشور ڕه‌تیان کرد پـشـتیوانی له هه‌ڵوێسـتێـکی توندر بکه‌ن. لوبنان که دراوسێی سوریایه و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێـکی نزیکێتی ڕێـگه‌ی له ده‌رکردنی به‌یانـنامه‌که نه‌گرت، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا خۆی له ده‌قه‌که‌ی به دور ڕاگرت.
زوویه‌کی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی سوریا چوونه گۆڕپانی ناوه‌ندی شـاری حه‌ما. وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن هه‌ره هێرشی ڕاسته‌وخۆی سه‌ر شـاره‌که بووه له ماوه‌ی چوار مانگی ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ڕاپـۆرتیان داوه که‌وا لاشه‌ی کوژراوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کاندا که‌وتوون و به‌پـێی چه‌ند هه‌واڵێـکی سه‌ر ئنته‌رنێتیش ئاو و کاره‌با و ته‌له‌فون له شـاره‌که بڕاوه. ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتوان به‌ره‌و گوند و شـاره نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ریان هه‌ڵاتوون.