چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر زانکۆی حه‌له‌ب و به لایه‌نی که‌م 4 که‌سیان کوشـتووه، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌کانیان بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژیه‌کان.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه گوتیان هێزه‌کانی له شه‌ودا په‌لاماری کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی زانکۆکه‌یان داوه و گازی فرمێسـک ڕێژ و گولـله‌یان به‌کارهێناوه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانێـکی دژه حکومه‌ت له‌وێ سـازکرا. ده‌شڵێن به لایه‌نی که‌م 200 خوێندکاریش ده‌سـتگیرکراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه دوو هێرشیان له پارێزگای دیمه‌شق ئه‌نجامداوه.
چه‌ند ده‌سـته‌یه‌کی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان کرد، له‌وانه هه‌ردوو شـاری نائارامی حومس و حه‌ما. ئه‌وان ئاسـتی وابه‌سـته‌یی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵـداوان به‌و ئاگربه‌سته هه‌ڵده‌سه‌نگێنن که له لایه‌ن کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه.
ئێلیزابێث ئاڕۆت په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی حه‌ما و حومسی کرد و به چاوی خۆی ئه‌و ماڵ‌وێرانیـیه گه‌وره‌یه‌ی دیوه که به‌و دوو شـاره و شـارۆچکه‌کانیان که‌وتووه.
ئێلیزابێث ئاڕۆت ده‌ڵێت:
" ڕێـگه‌یه‌ک له باکوری دیمه‌شـقدا هه‌یه له نێوان هه‌ردوو شـاری حومس و حه‌ما، ناوچه‌کانی سه‌ر ئه‌و ڕێـگه‌یه زیانێـگی هه‌ر زۆر زۆریان پـێـگه‌یشتووه له ئاکامی شه‌ڕ و نائارامیـیه‌کان . ئه‌وه‌ش زۆر به ڕوونی دیاره. بۆ نمونه له یه‌ک شـارۆچکه له ده‌وروبه‌ری ئاراسا که هێشتا نائارامه، له به‌شی باکوریدا هه‌رچی ماڵ هه‌یه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌کان دیواره‌کانیان کون‌یان تێبووه. له حومسیش به هه‌مان شێوه ماڵ ده‌بینیت دیواره‌کانیان کون‌یان تێبووه و شوشه‌ی پـه‌نجه‌ره‌کانیان هاتوونه‌ته خوارێ و ماڵ‌وێرانیـیه‌کی زۆر ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گرتووه‌ته‌وه."
کاربه‌ده‌سـتی نه‌رویژی ژه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت موود که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات له حه‌ما به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و هیواداره ئامادبوونی چاودێران کاریگه‌ریه‌کی هێورکه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت بۆ کۆتایی‌هێنان به توندوتیژیـیه‌کان و ڕێـگه خۆش بکات له به‌رده‌م دانوسـتاندنی سیاسی.
چاودێران پـێشـتر ڕاپـۆرتیان دا له‌شـکری سوریا چه‌کی قورسی له هه‌ندێـک شـار جێـگیرکردووه. ده‌شڵێن حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنیش ئاگربه‌سـته‌که‌یان پـێشـێـلکردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده ده‌کات له‌وه‌تای له مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د ڕێوشوێنی توندی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر به لایه‌نی که‌م 9 هه‌زار که‌س کوژرابن.