بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له سوریا کردووه ده‌سـتبه‌جێ ڕێـگه به کارمه‌ندانی مرۆیی بدات به هانای ئه‌و که‌سانه‌وه بچن که له ناوچه ئابڵوقه‌دراوه‌کان پـێویسـتیان به یارمه‌تی هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی له گوته‌یه‌کدا به‌ڕێز بان گوتیشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وام ڕاپـۆرتی دڵته‌زێنی پـێده‌گات سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دان و ڕه‌شبگیری و ئه‌شـکه‌نجه‌دان له‌و وڵاته‌دا.
تێبینیـیه‌کانی بان پاش ئه‌وه هات که کۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور گوتبووی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ڕێـگه‌یان له تیمه‌کانیان گرتووه له گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌کی خۆراک و پـزیشکی بۆ گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر له شـاری گه‌مارۆدراوی حومسدا.
به‌ڕێز بان هه‌روه‌ها داوای له حکومه‌تی سوریا کرد ڕێگه به ڤاله‌ری ئامۆس ڕێـکخه‌ری کۆمه‌کی ته‌نگه‌تاوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات سه‌ردانی ناوچه گه‌مارۆدراوه‌کان بکات.
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌وره به‌رپـرسی خاچی سوور چایکۆپ کلینبێرگه‌ر گوتی کاروانێـک که له حه‌وت ماشێنی بارهه‌ڵگری کۆمه‌که‌ک پـێکهاتووه ڕێـگه‌ی پێ‌نه‌دراوه بچێته بابا عه‌مر که تیایدا یاخیبووان و هاوڵاتیان نزیکه‌ی مانگێـکه له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه ئابڵوقه دراون.
خاچی سوور گوتی حکومه‌ت سه‌ره‌تا له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێـگه‌ی پـێداون، به‌ڵام پاشـان پاشـگه‌زبووه‌ته‌وه.
کلینبێرگه‌ر گوتیشی جێگه‌ی قبوڵ نیـیه که دانیشـتوانی بابا عه‌مر یارمه‌تی وه‌رنه‌گرن.