به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی هیچ ده‌سـتێـکی هه‌بووبێت له کۆمه‌ڵ‌کوژیـیه‌که‌ی حۆلهدا و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت دڕنده‌ش ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه ناکات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی سوریا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی حۆله که زیاتر له 100 که‌سی تیادا کوژران و له سه‌رجه‌م کوژراوه‌کان 49 یان منداڵن، له میانه‌ی یه‌که‌م وتاریدا بوو له به‌رده‌م په‌رله‌مانی نوێی سوریادا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی سوریا به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی گوت سوریا ڕووبه‌ڕووی پـیلانی ده‌ره‌کی ده‌بێته‌وه بۆ وێرانکردنی وڵاته‌که. وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی سوریا ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش کۆبوونه‌وه نائاسایـیهکهی ڕێبه‌رانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بوو له دۆحه له‌گه‌ڵ کۆفی ئه‌نان نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاره‌که‌دا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز ئه‌نان گوتوویه‌تی ڕۆژ له دوای ڕۆژ چاوه‌ڕوانی شه‌ڕێـکی سه‌رتاسه‌ری ده‌کرێت له سوریادا و ده‌شڵێت ڕه‌فتاره دڕندانهیـیهکان له سوریادا نیشـانی ده‌ده‌ن قه‌یرانه‌که زۆر به خێرایی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ هاوشانه ڕووسیایـیهکهیدا سێرگی لاڤرۆڤ قسه‌ی کردووه سه‌باره‌ت به کاری پـێکهوهیی واشنتن و مۆسکۆ بۆ یارمه‌تیدانی گه‌لی سوریا له سـتراتیژیـیه‌تی گواستنه‌وه‌ی سیاسی‌دا.
هاوکات کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه ئه‌و نزیکه‌ی 300 چاودێره‌ی له سوریا هه‌یه‌تی بیانگۆڕێت به هێزی ئاشـتیپارێز.