چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی شه‌ممه کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئاسـتی وه‌زیران کۆبـبێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپـۆرتی تیمی چاودێران ئه‌وه‌ی باس له ئاسـتی پابه‌ندبوونی حکومه‌تی سوریا ده‌کات به‌و به‌ڵێنانه‌ی داونی بۆ کۆتایی‌هێنان به سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی.
کاربه‌ده‌سـتانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن کۆبوونه‌وه‌که له قاهیره سـازده‌کرێت و تیایدا تاووتوێی کاری 70 چاودێری کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌کرێت که له هه‌فته‌ی ڕابردووه له سوریا ده‌سـتبه‌کاربوون و جه‌نه‌ڕاڵی سودانی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د موسته‌فا ئه‌لدابی سه‌رۆکایه‌تیـیان ده‌کات.
دوێنێ سـکرتێری گشـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی گوتی هه‌رچه‌نده چاودێران له سوریان، به‌ڵام هێشـتا ته‌قه‌کردن هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دانیشـتووانی شـاره‌کان. چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ڕه‌خنه له‌م مه‌سه‌له‌ی چاودێرانه ده‌گرن و ده‌ڵێن ئه‌وه ته‌نها بوار به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌دات درێژه به سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو بدات.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سـارکۆزی حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به ئه‌نجامدانی کوشـتنکاری و داوای له به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت و ڕێـگه به خه‌ڵـکی سوریا بدات به ئازادانه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان بده‌ن.