چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت تیمێـکی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ماوه‌ی 48 کاتژمێردا بگاته سوریا بۆ تاووتوێکردنی مه‌سه‌له‌ی ناردنی چاودێرانی ئاشـتی‌پارێز، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیـیه‌کان نێو ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌حمه‌د فه‌وزی گوته‌بێژی کۆفی ئه‌نان نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا ئه‌مڕۆ له جنێڤ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێت گرووپه‌که کار له‌سه‌ر ورده‌کاریـیه‌کانی ناردنی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ دیمه‌شق ده‌که‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که به‌ڕێز ئه‌نان گوتی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا قایل بووه به ده‌سـتپـێـکردن به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌و شـار و شـارۆچکانه‌ی خه‌ڵـکه‌که‌ی ڕاپه‌ڕیون و هه‌تا 10 ی مانگی چوار هه‌موو هێزه‌کانی کشانبێته‌وه.
ئه‌م هه‌وڵی ئاگربه‌سـته به‌شێـکه له‌و پـلانه ئاشـتیـیه‌ی له لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌نانه‌وه له مانگی ڕابردوو بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی ناو سوریا دانرا و پاشـان له ڕاگه‌یاندنێـکدا له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتیوانی لێـکرا.
دوا ئاماری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی مانگی سێی سـاڵی ڕابردووه‌وه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 9 هه‌زار که‌س کوژراون.