چالاکوانانی مافی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به پاڵپشـتی تۆپبارانی تانکه‌وه خۆیان به شـاری حه‌مادا کردووه و به لای که‌م 80 که‌سیان کوشتووه.
چالاکوانان ده‌ڵێن ده‌نگی ده‌سـتڕێژی گولـله و تۆپـبارانی تانگ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگی له شـاره‌که‌دا ده‌دایه‌وه. کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵێن نه‌خۆشـخانه‌کان پـڕبوون به خه‌ڵـکی بریندار و ئێسـتا پـێویسـتیـیه‌کی زۆریان به خوێن هه‌یه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌سـتیان به هێرشه‌که‌یان کردووه و کوێرانه که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن و پاشـان ئه‌و بهربهسـتانهیان لاداوه که له لایه‌ن خه‌ڵـکه‌وه له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شـاره‌که‌دا له به‌رده‌میاندا دانرابوون.
له‌م دوایـیانه‌دا خۆپـیشـاندانی گه‌وره له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له حه‌ما سـازکران ئه‌و شـاره‌ی له مێژووی سوریا به دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د ناسراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له سـاڵی 1982 دا حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی ئه‌و ده‌مه‌ی سوریا و باوکی به‌شـار هێزی له‌شـکری به‌کارهێنا بۆ لاناوبردنی ڕاپهڕینێـکی خه‌ڵـکی ئه‌و شـاره که به‌هۆیه‌وه هه‌زاران که‌س کوژران.