کاره‌به‌ده‌سـتانی سوری ڕۆژی هه‌ینی گوتیان له ئۆپه‌راسیۆنێـکدا به ئامانجی لێدانی به‌وانه‌ی پـێـیان ده‌ڵێن تێرۆرسـتان له پارێزگای حومس پـۆلیسێـک و 7 سه‌رباز کوژراون.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت کوشتنه‌کان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی دوو ڕۆژی له شـارۆچکه‌ی ڕه‌سته‌ندا بووه. هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ربازێـکیش له شه‌ڕه‌که‌دا برینداربوون.
ڕه‌سته‌ن شوێنی پـێـکدادانی توند بوو له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی سوریا هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌و هه‌ڵهاتووانه‌ی له‌شـکر ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی یه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵداوانیان له ده‌وری شـارۆچکه‌که‌دا پـێـکهێناوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا کرد دیپـلۆماتانی بیانی بـپارێزن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێـکی گێره‌شێوێنی لایه‌نگری حکومه‌ت هه‌وڵی په‌لاماردانی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت فۆرد و هه‌روه‌ها دیپـلۆماتانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکایـی‌یان دا له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چووبوون بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیـیه‌کی ناسراوی ئۆپـۆزسیۆن له دیمه‌شقی پایته‌خت.
فۆرد ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵێـکی گێره‌شێوێنی تۆڕه بووبوو کاتێـک خۆی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن عه‌بدول عه‌زیم ئاماده ده‌کرد، ئه‌وه‌ی که‌سێـکی میانڕه‌وه و داوای له سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کردووه کۆتایی‌یه‌ک بۆ ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌ی دژی نه‌یارانی دابنێت وه‌ک مه‌رجێـک بۆ دیالۆگی ئۆپـۆزسیۆن له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا.
خانم کلنتن ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی به ته‌واوی بێ پاساو و ناڕه‌وا نابرد و داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوری کرد پابه‌ندبن به وابه‌سـته‌یـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانیانه‌وه بۆ پاراسـتنی هه‌موو دیپـلۆماتانی بیانی و داموده‌زگاکانیان.