به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ئاگاهی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک ده‌دات له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌گه‌ر بێت و زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌ست وه‌ربده‌نه کاروباری وڵاته‌که‌یه‌وه.
له گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی ته‌له‌گرافی به‌ریتانیدا، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د گوتوویه‌تی سوریا له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه جیاوازه له وڵاتانی وه‌ک میسر و تونس و یه‌مه‌ن.
له لێدوانه‌کانیدا سه‌رۆکی سوریا ئاگاهی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌فغانستانی داوه ئه‌گه‌ر بێت و هێزی بیانی سه‌ربازی ده‌ست بخه‌نه ناو سوریاوه و ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی کرۆکی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته و هه‌ر کێشه‌یه‌ک له سوریادا ڕووبدات هه‌موو ناوچه‌که ده‌سوتێنێت.
ئه‌م لێدوانانه‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک پاش ڕاگه‌یاندنه‌کانی چالاکوانانی سوریا هات که گوتوویانه به‌لانی که‌م 47 سه‌رباز و خه‌ڵکی سیڤیل له ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌هۆی توندوتیژیه‌کانی سه‌رانسه‌ری سوریاوه کوژراون.
به‌رنامه‌ش هه‌یه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دۆحه وتووێژ له نێوان حکومه‌تی سوریا و کۆمکاری عه‌ره‌بدا بکرێت، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ده‌ستپێکردنی دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه زۆرێک له سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌یان به فیڕۆدانی کات ناودێر کردووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنه‌کانی چالاکوانان به‌لانی که‌م 10 که‌س له شاری حومس کوژراون و هه‌روه‌ها 7 که‌سی تریش له شوێنه‌کانی تری وڵاته‌که.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌کانی سوریا ده‌که‌ن.
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له سوریا کردووه ده‌ستبه‌جێ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌کانی ڕابگرێت و گوتووشیه‌تی ئه‌و داوایه‌ی گه‌لی سوریا هه‌یه‌تی بۆ گۆڕانکاریکردن ده‌بێت له ڕێی زنجیره‌یه‌ک ڕیفۆرمی ڕژده‌وه جێبه‌جێبکرێت.
کۆمیته‌ی کاروباری سوریاش له کۆمکاری عه‌ره‌ب په‌یامێکی به په‌له‌ی بۆ سوریا ناردووه و تیایدا داوای ڕاگرتنی کوشتنی خه‌ڵکی سیڤیلی سوریا کراوه.