وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سـزای نوێی سه‌پاندووه به‌سه‌ر 3 به‌رپـرسـانی باڵای سوریا و ده‌زگای زانیاری وڵاته‌که و یه‌که‌کانی پاسـدارانی ئێران بۆ ڕۆڵیان له هێرشـکردنیان بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت له سوریا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما فه‌رمانێـکی باڵای مۆرکرد بۆ سه‌پاندنی سـزاکان له ڕۆژی هه‌ینیدا که بریتی ده‌بێت له سڕکردنی هه‌رچ سه‌روه‌ت و سـامانی ئه‌و پـێنج ئامانجه که ڕه‌نگه له ئه‌مه‌ریکادا هه‌یانبێت، وه هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان له به‌شـداربوون له هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی کرداری له‌گه‌ڵیاندا.
کۆشـکی سـپی هه‌روه‌ها داوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی توندی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ڵوێسـتی بێ بهزهیییانهی سوریا دژ به گه‌له‌که‌ی کردووه.
هه‌رچه‌ندێـکه پـێی ده‌چێت کاریگه‌ری ئه‌و سـزایانه به زۆری سمبولیک بێت و ڕاگه‌یاندنێـک بێت بۆ نیشـاندانی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا هێرشـکردنی حکومه‌تی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ سه‌ر خه‌ڵـکه‌که‌ی قبوڵ ناکات که بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی سه‌ده‌ها له خۆپـیشـانده‌ران.
هه‌روه‌ها باوه‌ڕ ناکرێت که هیچ له‌و لایه‌نانه که ناویان له لیسـتهکهدا هاتووه هیچ جۆره سه‌روه‌ت و سـامانێـکیان له ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێت.