ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه توندوتیژی له سوریا به‌رده‌وام بوو و به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژران، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا چاوهڕواندهکرێت کۆمکاری عه‌ره‌ب پـلانێـک ڕابگه‌یه‌نێت بۆ کۆتاییهێنان به سه‌رکوتکردنی چه‌ندین مانگه‌ی حکومه‌تی سوریا له دژی نه‌یارانی خۆی.
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن له گوندی که‌فر لاها له پارێزگای حومس کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار 9 کرێـکاری کارگه‌یه‌کیان کوشـتووه. ورده‌کاری ڕووداوه‌که هێشـتا نه‌زانراوه.
ئه‌م کوشـتنکاریـیه له کاتێـکدا دێت که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له باره‌گای کۆمکاری عه‌ره‌ب له قاهیره ڕاگه‌یاندنێـک له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا بڵاوبکرێته‌وه. ڕاپـۆرتێـکی هه‌واڵی ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته‌که‌یان و کۆمیته‌یه‌کی وه‌زاری له کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌سه‌ر یاداشـتنامه‌ی کۆتایی به ڕێـکه‌وتن گه‌یشـتوون.
ورده‌کاری ڕێـکه‌وتنه‌که هێشـتا ئاشـکرا نه‌کراوه.
پـێشـتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا دیپـلۆماتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب پـێشـنیارێـکی خۆیان بۆ حکومه‌تی سوریا دا که تیایدا داوای لێـده‌کرێت هێزه ئاسایشیـیه‌کانی خۆی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بکێشێته‌وه، وه ئه‌و توندوتیژیـیانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل ئه‌نجام ده‌درێن ڕابگیرێن، پاشـان له قاهیره ده‌سـتبکات به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی سوریدا.