ڕێـکخراوێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حکومه‌تی سوریای تاوانبارکرد به ئه‌نجامدانی تاوانی شه‌ڕ.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت چه‌کدارانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا له ماوه‌ی نێوان کۆتایی مانگی سێ و سه‌ره‌تای مانگی چواردا له پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 95 که‌سی سیڤیلیان کوشتووه. ده‌شڵێت ئه‌م کوشـتنکاریـیانه به‌ر له‌وه بووه ئاگربه‌سـته‌که بچێته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
نه‌دیم هۆری جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت کوژراوه‌کان گوندنشینانی ناوچه‌که بوون و کۆیانکردوونه‌ته‌وه و کوشـتوویانن.
ده‌شڵێت به‌ڵگه‌یان هه‌یه به لایه‌نی که‌م 35 که‌س له‌وانه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی له‌شـکر و ئاسایش ده‌سـتگیرکرابوون به‌بێ دادگایی‌کردن گولـله‌باران کراون و کوژراون.