کۆمیته‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت پـێداویسـتی پـزیشکی و کۆمه‌کی مرۆیـیان گه‌یاندۆته شـاری حومس و به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مری به شه‌ڕ وێرانبوو براون.
گوته‌بێژێـکی ڕێـکخراوه‌که ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی کاروانێـکی کۆمه‌ک که له 7 ماشێن پـێـکهاتووه گه‌یشـتۆته گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مر، ئه‌وه‌ی بۆ نزیکه‌ی مانگێـک بوو له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه گه‌مارۆ درابوو.
گه‌یاندنی ئه‌م کۆمه‌که له کاتێـکدایه که وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵێن ڕه‌وشی زۆر ترسناکی مرۆیی ئۆپـۆزسیۆنی ناچارکرد ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پاشه‌کشه بکات. چالاکوانان ده‌ڵێن ئاو له شـاره‌که بڕاوه و کاره‌با و خۆراک و داوده‌رمان زۆر که‌مـبوونه‌ته‌وه.
ئۆفیسی مافه‌کانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند که‌وا ڕاپـۆرتی پـێ‌گه‌یشـتووه ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 17 که‌س له بابا عه‌مر له‌سێداره‌دراون.
گوته‌بێژی کۆمسیاری باڵای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ڕۆبه‌رت کۆڵڤیڵ) گوتی ڕێـکخراوه‌که‌یان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات هه‌موو کاره‌کانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ڕه‌شبگیری ڕابگرن.