هێزه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه تۆپـبارانی شـارۆچکه‌ی ڕه‌ستنی خۆرئاوای وڵاته‌که‌یان کردووه و به‌رده‌وامن له سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌کانی دیموکراتخواز له به‌شه‌کانی وڵاته‌که‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک خانووبه‌ره له‌و شـاره دێرینه وێران کراون. هاوکات چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ به لای که‌م 15 که‌س له ڕه‌ستن به ده‌سـتی پـیاوانی ئاسایشی سوری کوژران.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گرووپی مافه‌کانی مرۆڤ گوتیان ژماره‌ی کوژراوانی ئاکامی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌و هه‌رێمه‌ی سوریادا گه‌یشـته 41 کوژراو و یان زیاتر که 2 کچی نه‌وجه‌وان له نێو کوژراوه‌کاندان.
هێرشه‌کانی هێزی حکومه‌ت سه‌نگیان خسـتۆته سه‌ر شـارۆچکه‌کانی ده‌وری شـاری حه‌ڵه‌ب. زۆربه‌ی کوژراوانی ئه‌م دوایـیه له شـارۆچکه‌ی ڕه‌ستن بووه که گرنگی مێژوویی ئه‌م شـارۆچکه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌تی ڕۆم.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه گرووپه‌کانی مافی مرۆڤی سوری ده‌ڵێن له میانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژ به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و له‌و ده‌مه‌ی ده‌سـتیپـێـکردووه به لای که‌م 25 منداڵ له نێو پـتر له‌و هه‌زار کوژراوانه‌دان. ده‌شڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی پـتر له 10 هه‌زار که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له هه‌ڵمه‌تی دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
ڕاپـۆرته‌کان له سوریا و هه‌روه‌ها لێـدوانه فه‌رمیـیه‌کانی په‌یوه‌ست به ڕووداوه‌کان ناتوانرێن یه‌کلایه‌نه پـشـتڕاست بکرێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا ڕووماڵکردنی ڕووداوه‌کانی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانانی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵات قه‌ده‌غه‌کردووه.