سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د پارێزگاری حه‌مای له پـۆسته‌که‌ی ده‌رکرد که له‌وێ ڕۆژی هه‌ینی به ده‌یان هه‌زار که‌س ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆکیان له ده‌سه‌ڵات کرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سـانای حکومه‌تی سوریا ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند، وه‌لێ هیچ باسی له هۆکاری ئه‌م بڕیاره سیاسیـیه نه‌کرد.
چالاکوانانی سوری ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت به لای که‌م 14 که‌سیان کوشـتووه له‌و خۆپـیشـاندانانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یان گرته‌وه. ده‌شڵێن ژماره‌یه‌ک له خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی هه‌ینی گه‌وره‌ترین بوون له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌سـتیپـێـکردووه.
ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵـکی له نزیک سـنووری تورکیا و ناوه‌ندی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت گردبوونه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه هه‌تا ئێسـتا هێزه‌کانی حکومه‌ت زیاتر له 1400 خۆپــیشـانده‌ریان کوشـتووه که زۆربه‌یان که‌سـانێـک بوون به ئاشـتیـیانه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه.
وردکاری ڕووداوه‌کانی نێو سوریا سه‌خته له سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست بکرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت ڕێـگه به ژماره‌یه‌کی که‌می په‌یامنێرانی بیانی ده‌دات بچنه ناو وڵاته‌که‌وه و هه‌روه‌ها جموجۆڵیان سـنووردار ده‌کات.