دیپـلۆماتان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌تا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامن له وتووێژکردن به مه‌به‌سـتی قایلکردنی ڕووسیا بۆ پـشـتیوانیکردنی بڕیارێـک که په‌سه‌ندی پـلانێـکی کۆماری عه‌ره‌ب ده‌کات بۆ کۆتاییهێنان به چه‌ندین مانگی توندوتیژی خوێناوی له سوریا.
دیپـلۆماتانی ڕۆژئاوا گوتیان هه‌ندێـک بهروپـێشچوون بهدهسـتهاتوون له میانه‌ی ئه‌و دانوسـتاندنهی دوێنێ چوارشه‌ممه له پـشـت ده‌رگای داخراوه‌وه له نیویۆرک سـازکرا.
به‌ڵام ڕووسیا تێبینی هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنووسی ئێسـتای بڕیاره‌که که پـشـتگیری له پـلانێـک ده‌کات که تیایدا داوا له سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌کرێت ڕاده‌سـتی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بۆ جێـگرێـکی بکات و پاشـان حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوو پـێـکبهێنرێت بۆ ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان.
ڕووسیا که هاوپه‌یمانێـکی سه‌ره‌کی سوریایه و ئهندامێـکه مافی به‌کارهێنانی ڤیتۆی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌یه به‌ڵێنی داوه هه‌ر دهقێـک ئاماژه به گۆڕینی ڕژێمی سوریا یان باس له ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری بیانی بکات، ئه‌وا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
دیپـلۆماتان گوتیان ده‌قی نوێی به‌رنووسه‌که که مه‌به‌ست لێی ڕه‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانیـیه‌کانی ڕووسیایه، له‌وه‌دایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بخرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و پـێشـبینی ده‌کرێت له کۆتایی هه‌فته‌که ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
نوێنه‌ری ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤیتالی چورکن دوێنێ چوارشه‌ممه گوتی گوڕینێـک له‌و زمانه‌ی بڕیاره‌که‌ی پـێ نووسراوه که داوای ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رۆک ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌کات، بۆمان ئاسانتر ده‌کات په‌سه‌ندی بکه‌ین.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن دووپاتی کرده‌وه که ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به خێرایی بجوڵێته‌وه. گوتی ده‌بێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش یه‌کلایی بکه‌نه‌وه ئایا پـشـتیوانی له گه‌لی سوریا ده‌که‌ن یان له ڕژێمی دیکتاتۆری دڕنده‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.