ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سوریا شه‌ڕ و پـێـکدادانی نوێ له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆندا هه‌ڵگیرساونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆفی ئه‌نان خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دوایـین ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی خوێناویـیانه‌ی نێو ئه‌و وڵاته.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه له به‌ریتانیا گوتی هێزه‌کانی سه‌ر به سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له شاڵاوێـکی ڕه‌ش بگیریـیاندا له پارێزگای ئدلیب 2 که‌سیان کوشـتووه. کۆمه‌ڵه‌که گوتیشی سه‌رهه‌ڵـداوانیش له هێرشیاندا بۆ سه‌ر خاڵه‌کانی پـشـکنین له باشوری وڵات 2 سه‌ربازیان کوشـتووه. له شـاری حه‌له‌بی باکوری وڵاته‌که بۆمبێـک که له فرۆشگه‌یه‌کی بچوکی سه‌ر شه‌قامێـکدا دانرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 1 که‌س کوژراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆفی ئه‌نانی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئاگاداربکاته‌وه له دوایـین پـێشـهاته‌کانی پـلانه ئاشتیـیه‌که‌ی بۆ ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌دا.
دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ش زیاتر له 70 وڵات، له نێویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنیان دا پاره و ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندیکردن بۆ کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی ناو سوریا ڕه‌وانه بکه‌ن.
به‌شـداربووانی کۆنگره‌ی دۆسـتانی سوریا له ئسته‌نبوڵ گوتیان چه‌ند وڵاتێـکی که‌نداو حسابێـکی بانکیان کردووه‌ته‌وه بۆ ڕه‌وانه‌کردنی ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سه‌ره‌کی ئه‌و وڵاته که به ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا ناسراوه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو موچه به‌و سه‌رهه‌ڵـداوانه بده‌ن که هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌تی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.
به‌شـداربووانی کۆنگره‌که گوتیشیان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نراوه به‌و مه‌به‌سـته‌یه ئه‌ندامانی زیاتری نێو له‌شـکری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له حکومه‌ت هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه و بچنه پاڵ کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن، ئه‌وانه‌ی بۆ زیاتر له سـاڵێـکه ڕێبه‌رایه‌تی ڕاپه‌ڕینی وڵاته‌که ده‌که‌ن.