چالاکوانان ده‌ڵێن له ئاکامی شـاڵاوی هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر شـاری حومس به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
چالاکوانان و دانیشـتوانی شـاره‌که ده‌ڵێن ماشێنی زرێپـۆش خۆی به شـاره‌که‌دا کردووه و ده‌نگی تۆپـباران بیستراوه. ده‌شڵێن هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئاسایش په‌لاماری شـاری دێر ئه‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان داوه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان قوربانیانی خۆپـیشـاندانه‌کانی دوێنێ هه‌ینی له سه‌رانسه‌ری سوریا گه‌یشتووه‌ته 40 کوژراو. ده‌ڵێن زۆربه‌یان له ناوچه‌کانی حومس و حه‌ما بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵێـک له وه‌زیرانی وڵاتانی کۆمکاری عه‌ره‌ب به نیازن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی سوریا وتووێژ بکه‌ن سه‌رباره‌ت به چۆنێتی کۆتایی‌هێنان به‌و توندوتیژیـیه خوێناویانه‌ی له ئاکامی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت که‌وتوونه‌ته‌وه.
کۆمکاری عه‌ره‌ب ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها په‌یامێـکی به په‌له‌ی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرد و تیایدا داوایان لێـکرد له سه‌رکوتکردنی خۆپـشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ڕابوه‌ستێت.
به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د به‌هۆی سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی خۆی هه‌تا دێت و زیاتر له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌رزه‌نشت‌ده‌کرێت. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای 7 مانگه خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی حکومه‌ت له سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه زیاتر له 3 هه‌زار که‌س کوژراون.