نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پـێویستیـیهکی زۆر و به په‌له‌ی هه‌یه بۆ بڵاوه‌کردنی چاودێرانی زیاتری نێونهتهوهیییه له سوریا.
هه‌تا ئێسـتا نزیکه‌ی 12 چاو‌دێر به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕه‌وانه‌ی چه‌ند شـار و شـارۆچکه‌یه‌ک کراون، ئه‌وه‌ش زۆر که‌متره له‌و 300 چاودێره‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ندی کردووه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بکرێن.
نیراج سینگ گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌رکی چاودێریکردن له سوریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دیمه‌شق گوتی ڕه‌وانه‌کردنی چاودێری زیاتر مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌وپه‌ڕی گرنگ و به په‌له‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان له پـێناوی ئه‌وه‌دا بێت به زووترین کات چاودێری زیاتر بگه‌ن. به‌ڕێز سینگ ئه‌م لێـدوانه‌ی به چه‌ند کاتژمێرێـک دا به‌ر له گه‌یشـتنی جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت موود له هێزی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکی چاودێران ده‌کات.
له ئێسـتادا چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له حومس و حه‌ما و ده‌رعا و ئیدلیب دانراون بۆ چاودێریکردنی ئاگربه‌سـته‌که‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
حکومه‌تی و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا هه‌ردووکیان یه‌کتر به پـێشـێلکردنی ئاگربه‌سـته‌که تاوانبار ده‌که‌ن.