پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه سـازبدات بۆ تاووتوێکردنی به‌رنووسی بڕیارێـکی نوێ که هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سـزای زیاتر به‌سه‌ر سوریادا ده‌کات ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی سوری هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌کانیان له دژی خه‌ڵـکانی سیڤیل ڕانه‌گرن.
به‌رنووسه‌که که ڕۆژی سێشه‌ممه له لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و پـۆرتوگال خرایه ڕوو، پـشـتگیری له پـێشـنیازێـکی پـێشـووتر ده‌کات که تیایدا داوای سـزای ده‌ستبه‌جێ به‌سه‌ر سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د کرابوو.
ئامانجی ئه‌م به‌رنووسه نوێـیه بریتیـیه له بزواندنی ڕه‌وشی چه‌قیوی ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رامبه‌ر سوریا. بڕیاره ئه‌مڕۆ دیپـلۆماتکاران مشت‌ومڕ و پـیاداچوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنووسه سـازبده‌ن و ڕه‌نگیشه هه‌تا کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌نگدانی له‌سه‌ر سـابدرێت.
له لایه‌کی دیکه باڵیۆزی ڕووسیا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڤیتالی چێرکن ئه‌مڕۆ به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که ڕووسیا به‌رنووسێـکی تری سه‌باره‌ت به سوریا گه‌ڵاڵه‌کردووه، به‌رنووسه‌که داوای کۆتایی‌هێنان به توندوتیژی ده‌کات و هه‌روه‌ها داوای پـرۆسه‌ی سه‌رتاسه‌ری چاکسـازی سیاسی ده‌کات به‌بێ هه‌ڕه‌شه‌ی سـزادان.
هه‌تا ئێستا ڕووسیا و چین دژایه‌تی به‌رنووسی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان کردووه که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه پـشـتگیری لێـکراوه و تیایدا گه‌مارۆی چه‌کفرۆشتن و سـزای تر به‌سه‌ر سوریادا پـێشنیازکراوه.
هاوکات ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه له‌شـکریـیه‌کانی سوریا به زه‌بری تانک و هه‌لیکۆپـتره‌وه 8 که‌سیان کوشـتووه له هه‌ڵمه‌تێـکدا له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که له سوپا هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌ستیانکردووه به شه‌ڕکردن له پاش چه‌ندان مانگ له خۆپـیشـاندانی ئاشتیخوازانه له دژی ڕژێمی ئه‌لئه‌سه‌د.
ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن له ئاکامی هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆ سه‌ر ناوه‌ندی شـاری حومس به لای که‌م 6 که‌س کوژراون و 2 که‌سی دیکه له هه‌رێمی ئه‌دلیبی باکوری ڕۆژئاوای وڵات کوژراون.