چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش و سێره‌گران ئه‌مڕۆ هه‌ینی به لایه‌نی که‌م 4 که‌سیان کوشتووه له‌و ده‌مه‌ی خۆپـیشـاندانی دژه حکومه‌ت له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌سـتیپـێـکرد.
چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی له چه‌ندین ناوچه ته‌قه‌یان له خۆپـیشـانده‌ران کردووه، له‌وانه له هه‌ردوو شـاری حومس و حه‌ما.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت له پارێزگای ئیدلبی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که ڕێوڕه‌سمی به‌خاکسـپاردنی سه‌ربازێـکی هه‌ڵاتوو وه‌رگه‌ڕا بۆ ڕێـپـێوانێکی ئۆپـۆزسیۆن.
چالاکوانانی ئۆپـۆزسیۆن داوایان له خه‌ڵـکی ناڕازی کرد ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپـیشـاندان بۆ داوای ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یاندا بکه‌ن.
چالاکوانان ئه‌م داوایه‌یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کانی تۆڕی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوکرده‌وه، ده‌ڵێن به‌ربه‌سـتی فڕین پـێویسته بۆ یارمه‌تیدان له پاراستنی خه‌ڵـکی سیڤیل له هێزه‌کانی حکومه‌ت.
چالاکوانان ده‌ڵێن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی دوێنێ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 8 که‌س کوژراون. ژماره‌یه‌ک له کوژراوه‌کان له ده‌می چه‌ند شـاڵاوێـکی هێزه‌کانی حکومه‌تدا بوون له ناوچه‌ی ده‌رعای باشوری وڵاته‌که. هه‌روه‌ها چالاکوانان ده‌ڵێن پـێـکدادانی خوێناویش له ناوه‌ندی سوریا له نێوان له‌شـکر و سه‌ربازه گومانباره هه‌ڵـگه‌ڕاوه‌کاندا هه‌ڵـگیرساوه.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به هه‌زاران له لایه‌نگرانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له شـاری لازقیـیه‌ی که‌نار ده‌ریا گردبوونه‌وه و هه‌ندێـکیان ئاڵای وڵاته‌که‌یان ده‌شه‌کانده‌وه و دروشمیان بۆ پـشـتیوانیکردن له حکومه‌ت ده‌چڕی. خۆپـیشـاندانێـکی هاوشێوه‌ش ڕۆژی چوارشه‌ممه له دیمه‌شق سـازکرا.