یه‌کێتی ئه‌وروپا نیازی هه‌یه سزای زیاتر به‌سه‌ر حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بسه‌پـێنێت له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌ی له به‌رامبه‌ر خۆپـیشــانده‌ران پـیاده‌ی ده‌کات.
له ئێسـتادا یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سـزای خۆیان به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریا سه‌پاندووه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارێـکی نوێ بۆ سـنووردارکردنی زیاتری مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و ئابوری له‌گه‌ڵ سوریادا.
هه‌واڵی ئه‌م سزایانه له کاتێـکدا دێن که ده‌یان هه‌زار که‌س ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سوریا خۆپـیشـاندانیان سـازکرد له دژی ئه‌و سـزا ئابوریـیانه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب دوێنێ یه‌کشه‌ممه به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یانی سه‌پاند. ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوریا دیمه‌نی خۆپـیشـاندانه‌کانی بڵاوکرده‌وه که له دیمه‌شقی پایته‌خت و هه‌ردوو شـاری حه‌ڵه‌ب و حه‌سه‌که سـازکرابوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌و کاره‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب گرت و گوتی ئه‌وه ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕێـکی ئابوریـیه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه له‌شـکری سوریا تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه له ده‌می سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی بۆ خۆپـیشــانده‌رانی دژه حکومه‌ت.
ڕاپـۆرته‌که سه‌ربازانی سوری تاوانبارکرد به ئیعدامکردنی خه‌ڵکی و ده‌سـتگیرکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ سه‌روشوێنکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ده‌سـتدرێژی سێکسی و پـێشـێلکردنی مافی منداڵان. سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کان به ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان گوتووه ئه‌وان له لایه‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یانه‌وه فه‌رمانیان پـێدرابوو ته‌قه له خۆپـیشـانده‌ران بکه‌ن.