بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا 4 که‌سیان له باشوری وڵاته‌که‌دا کوشتووه. هاوکات پێشتیوانکه‌رانی سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ڕێپێوانێـکی گه‌وره‌یان له باکوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا سازکردبوو.
بزاڤکاران گو‌تیان هێزه‌کانی ئاسایش هێرشیان کرده سه‌ر شاری ده‌رعا له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا و هه‌روه‌ها چه‌ند که‌سێـکیان ده‌ستگیرکردبوو. گوتیشیان ئه‌وانه‌ی کوژراون کوڕێکی که‌متر له پازده ساڵیان له نێواندایه.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌شدا به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 26 که‌س له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شکری له سه‌رانسه‌ری سوریادا کوژرابوون. کوژراوه‌کان بریتی بوون له 21 خه‌ڵکانی سیڤیل له شاری حومس و هه‌روه‌ها 11 سه‌رباز له شاری حه‌ما.
هاوکات له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا پیشتیوانکه‌رانی ئه‌سه‌د ڕێپێوانێکی گه‌وره‌یان له شاری لازقیـیه سازکرد و قه‌ره‌باڵغیـیه‌که دروشمی پیشتوانکردنی ئه‌سه‌د و ئاڵای سوریایان به‌رزکردبووه.
ده‌یه‌ها هه‌زار پیشتیوانکه‌رانی حکومه‌ت هه‌روه‌ها خۆپیشاندانیان له دیمه‌شقی پایته‌خت سازکرد ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ شانده‌یه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌بیدا کۆبووه که داوایان لێکرد کۆتایی به چه‌نده‌ها مانگی سه‌رکوتکردنی حکومه‌ت بۆ نه‌یاره‌کانی بهێنێت.