چالاکوانان ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی شـاری حومسیان کرد به هه‌زاران که‌س له شـاره‌که‌دا خۆپـیشـاندانیان له دژی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان سازکرد و هێزه‌کانی ئاسایش له به‌رامبه‌ردا گازی فرمێسـک ڕێژیان تێـگرتوون.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت نزیکه‌ی 70 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر هه‌وڵیان داوه ڕێـپـێوان له ناوه‌ندی شـاره‌که سـازبکه‌ن.
سه‌رۆکی شـاند‌ی چاودێران جه‌نه‌ڕاڵی سودانی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د موسته‌فا ئه‌لدابی پاش وتووێژه‌کانی له حومس به ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌و ئه‌مڕۆ بۆ کۆبوونه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق، به‌ڵام سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه حومس. گوتیشی یه‌که‌م ڕۆژی کاره‌که‌یان زۆر باش بووه و هه‌موو لایه‌نه‌کان به ده‌نگیانه‌وه چوون.
شایه‌نی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه 50 چاودێری دیکه له‌گه‌ڵ 10 کاربه‌ده‌سـتی کۆمکاری عه‌ره‌ب گه‌یشـتنه سوریا به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانێتی و هێزه‌کانی له شـاره‌کان کشـانۆته‌وه و زیندانیـیه سیاسیـیه‌کانی ئازادکردووه و توندوتیژی له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل ڕاگرتووه.
کۆمکاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت چاودێران هه‌روه‌ها سه‌ردانی شـاره‌کانی دیکه‌ی سوریا ده‌که‌ن، له‌وانه ئیدلیب و حه‌ما و ده‌رعا.