هه‌تا دێت و گوشـاری دیپـلۆماسی له‌سه‌ر سوریا زیاد ده‌کات، له ده‌مێـکدا حکومه‌تی سوری تانک و سه‌ربازی زیاتری به کێش هێناوه بۆ ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی دژ به حکومه‌ت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ ده‌رکردنی به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به سه‌رزه‌نشـتکردنی درێژه کێشـانی توندوتیژی له دژی خۆپـیشـانده‌رانی سوریا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسـایی ده‌ڵێن پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپاش باڵیۆزه‌کانی سوریا بانگهێشـت ده‌که‌ن وه‌ک به‌شێـک له هه‌وڵه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپی بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی ئاینده ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی ئه‌وروپا وتووێژ سه‌باره‌ت به شیانی سه‌پاندنی سـزای ئابوری به‌سه‌ر سوریادا سـازبده‌ن.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سوریا سـازبده‌ن، له هه‌وڵێـکدا بۆ ئه‌وه‌ی وا له سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بکه‌ن کۆتایی به په‌لاماردانی خه‌ڵـکانی سیڤیل بهێنێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای لێـکۆڵینه‌وه‌ی بێ لایه‌نی کردبوو سه‌باره‌ت به کرده توندوتیژیـیه‌کان. ناوبراو به‌کارهێنانی تانک و گولـله‌بارانی له دژی خه‌ڵـکانی سیڤیل سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی به سه‌دان که‌سی کوشـتووه و برینداری کردوون.