چالاکونانی سـوریا ده‌ڵێن حکومه‌ت هێزی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت کردووه به مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێـکی ئاسایشی به‌رفراوان.
ئه‌م هه‌نگاوه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه هات که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی کرد و داوای لێـکرد کاردانه‌وه‌ی توندوتیژ و کوشـتنکاری له دژی خۆپـیشـانده‌رانی ئاشـتیخواز ڕابگرێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی کرداری هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا شیانی سه‌رزه‌نشـتکردنه که پـێـکهاتوون له ته‌قه‌کردنی بێ به‌زیـیانه و ئه‌شکه‌نجه‌دان و پـێشـێلکاریـیه‌کانی دیکه‌ی مافی مرۆڤ.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن له‌وه‌تای زیاتر له چوار مانگه سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیپـێـکردووه 1600 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون. حکومه‌تی سوریا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی خه‌ڵـکی به ده‌سـتی هێزه‌کانی کوژرابن و ده‌ڵێت زۆربه‌ی نائارامیـیه‌کان تێرۆرست و ئیسلامیـیه‌کان ناویانه‌ته‌وه.