چالاکوانان ده‌ڵێن له نوێترین توندوتیژیدا هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 20 که‌سیان له شـاری حومس کوشـتووه، ئه‌مه‌ش پـێش ڕۆژێـک له‌وه‌ی چاودێرانی کۆمکاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی شـاره‌که بکه‌ن.
کۆمه‌ڵی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه ناوچه‌ی بابا عه‌مری حومس دراوه‌ته به‌ر تۆپ و ته‌قه‌ی دۆشکه.
له لایه‌کی دیکه‌وه چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نزیکه‌ی 50 چاودێری دیکه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بگه‌نه سوریا به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا مۆریکردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سد سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی خۆی له دژی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو ڕاده‌گرێت یان نا.
فه‌ڕه‌نسا و ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا داوا له چاودێران ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ بۆ شـاری حومس بڕۆن و هه‌تا ڕۆژی سێشه‌ممه چاوه‌ڕێ نه‌که‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای له مانگی سێـیه‌وه ڕاپه‌ڕین له سوریا ده‌سـتیپـێـکردووه نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س کوژراون. حکومه‌تی سوریاش ده‌ڵێت چه‌کداره تێرۆرسـته‌کان له پـشت نائارامیـیه‌کانن و ده‌ڵێت له‌و ماوه‌یه 2 هه‌زار که‌سیان له هێزه‌کانی ئاسایش کوشـتووه.