هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی خۆپیشاندانیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه داوا له سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د بکه‌ن ده‌ست له کاربکێشێته‌وه.
کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ و چالاکوانان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی له ناوچه‌کانی دۆمای لێواری شاری دیمه‌شق و پارێزگای ده‌رعا له باشور و شارۆچکه‌ی دێرزور له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کرد. ده‌ڵێن به‌لای که‌می 3 که‌س کوژراون.
له هه‌مان کاتدا سوریا ده‌ڵێت خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی ڕۆژی پێنچشه‌ممه کرایه سه‌ر ناسراوترین وێنه کێشی کاریکاتێری سیاسی.
عه‌لی فه‌رزات ڕفێنرابوو و زۆر به توندی لێی دراوه له لایه‌ن په‌لامارده‌رانه‌وه که‌وا له‌سه‌ر ڕێگایه‌کی نزیک دیمه‌شق فڕێـیان دابوو.
ئه‌و چالاکوانه ده‌ڵێت له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشیه‌وه په‌لاماردراوه.
ڕاپۆرته‌کانی میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ئۆباڵی ڕووداوه‌که ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی که‌سانی ده‌مامک دراوه‌وه.
خزمێکی عه‌لی فه‌رزات به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوای گوت په‌لامارده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه که ئێسقانه‌کانی عه‌لی فه‌رزات بشکێنن وه‌ک هوشداریـیه‌ک بۆ ئه‌و که ده‌ست هه‌ڵگرێت له به‌کارهێنانی کاریکاتێره‌کانی دژی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت.