ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند ئه‌و ته‌قینه‌وه گه‌وره‌یه‌ی له شـاری حه‌ما دوێنێ ڕووی دا و بووه مایه‌ی کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر، کاری تێرۆرسـتان بووه.
سه‌رهه‌ڵـداوانیش ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌وه له ئاکامی هێرشی موشه‌کی هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه گوته‌بێژی تیمی چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاگربه‌ست له سوریا ده‌ڵێت بڕیاره چاودێران سه‌ردانی شارۆچکه‌ی دومای قه‌راغ شـاری دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌کانی دیکه بکه‌ن له ده‌مێـکدا بزاڤکارانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن توندوتیژی له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌ته‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی تیمی ئه‌رکی نێونه‌ته‌وه‌یی نیراج سینگ ڕایگه‌یاند چاودێران به پـێویسـتیان زانیوه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا ڕه‌وشی تاوسه‌ندووی ئه‌و شـارۆچکه‌یه هێور بکه‌نه‌وه. ده‌شڵێت بڕیاره تیمه‌که ئه‌رکێـکی به‌رفراونتر بگرنه ئه‌سـتۆ به گوێره‌ی مۆڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی چوراشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی سوریا شـارۆچکه‌ی دۆمایان تۆپـبارانکرد، وه‌ک به‌شێـک له هێرشه‌کانیان، ئه‌وانه‌ی بوون به مایه‌ی کوشـتنی به لای که‌م 27 که‌س له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا.