کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت سوریا نه‌خۆشـخانه‌کانی خۆی وه‌ک ئامرازێـک بۆ سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی به‌کارده‌هێنێت.
ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی (Amnesty International) بنکه له له‌نده‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپـۆرتێـکیدا گوتوویه‌تی نه‌خۆشه‌کانی ناو چوار نه‌خۆشخانه‌ی حکومی ئه‌شکه‌نجه دراون و ئه‌و کارمه‌نده تهندروسـتیـیانهی گومانیان لێـده‌کرێت چاره‌سه‌ری خۆپـیشـانده‌ره برینداره‌کانیان کردبێت له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کراونه‌ته ئامانج.
ڕێـکخراوه‌که ده‌ڵێت برینداران له نه‌خۆشـخانه‌کانی بانیاس و حومس و ته‌ل که‌له‌خ له لایه‌ن کارمه‌ندان و ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی نهخۆشـخانهکانهوه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر. ده‌شڵێت زۆربه‌ی خه‌ڵـکی پـێـیان باشـتره برینداران له نه‌خۆشـخانه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێن.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌منسـتی ئنته‌رناشـناڵ داوا له حکومه‌تی سوریا ده‌کات ئامۆژگاری نه‌خۆشـخانه‌کانی بکات له‌وه‌ی به‌بێ دواکه‌وتن چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشـه‌کان بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه چین داوای له سوریا کرد ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ چاکسـازی داونی جێبه‌جێیان بکات و هه‌روه‌ها به‌ده‌نگ گه‌له‌که‌یه‌وه بچێت.
خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌کان واز له توندوتیژی بهێنن و به ئاشـتیـیانه کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
چاوهڕواندهکرێت نێردراوێـکی چین ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌ست به سه‌ردانێـکی سوریا بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه چین له‌گه‌ڵ ڕووسیا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به‌رنووسی بڕیارێـکیان ڤیتۆ کرد که تیایدا سه‌رزه‌نشتی سوریای ده‌کرا له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـانده‌ران.
هاوکات له کاردانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراودا، سوریا فه‌رمانی به باڵیۆزی خۆی له ئه‌مه‌ریکا دا بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌م بڕیاره پاش چه‌ند کاتژمێـرێـک هات له‌وه‌ی واشننتن ڕایگه‌یاند که‌وا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له سوریا ڕۆبه‌رت فۆرد دیمه‌شقی جێـهێشـتووه له دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی بڕواپـێـکراوی به‌ده‌ست گه‌یشـتبوو.