کات به ده‌ست سوریاوه نه‌ماوه تاوه‌کو بتوانێت داواکاریـیه‌کانی کۆمکاری عه‌ره‌بی جێبه‌جێبکات و کۆتایی به سه‌رکوتکردنی توند ئامێزی له دژی خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بێنێت وا ئه‌و دوا مۆڵه‌ته به‌سه‌رچوو.
کۆمکاری عه‌ره‌بی مۆڵه‌تی هه‌تا نیوه شه‌وی هه‌ینی داوه به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خۆی بگۆرێت و ڕێگه به چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات بچنه نێو سوریا و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره په‌سه‌ند نه‌کات ئه‌وا سوریا دووچاری سه‌پاندنی سزای نوێ ده‌بێت، به‌ڵام ڕژێمی سوریا هیچ تێـبینیـیهکی ڕانه‌گه‌یاندوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا پلانه‌کی کۆمکاری عه‌ره‌بی په‌سه‌ند کردبێت یان نا.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئسته‌نبوڵ بۆ په‌یامنێران گوت داواکاریـیه‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی په‌یوه‌ست به دوا ده‌رفه‌ت بۆ سوریای له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسیش گوتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داوای له دیمه‌شق کردووه کۆتایی به ئازار و ناڕه‌حه‌تی هاوڵاتیانی سوری بێنێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر کۆمکاری عه‌ره‌بی ئه‌ندامێتی سوریای هه‌ڵپه‌سارد ، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا په‌یمانی خۆی به جێ نه‌گه‌یاندبوو بۆ کۆتایی هێنان به پیاده‌کردنی کاری توندوتیژی و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی خۆی له شاره سه‌ره‌کیـیه‌کانی وڵات بکشێنێته‌وه .
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه نوێنه‌رانی کۆمکاری عه‌ره‌بی دووباره کۆببنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وتووێژ له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزاکانی ئابوری بکه‌ن ئه‌گه‌ر سوریا رێکه‌وتنێک مۆر نه‌کات، به‌ڵام ڕووسیا ئه‌مڕۆ هوشیاری دا‌و و ده‌ڵێت سه‌پاندنی سزاکانی له‌م جۆره به‌سه‌ر سوریادا ئاکامی پـێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئهلهکزهندهر لۆکهشڤیچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له مۆسکۆ به په‌یامنێرانی گوت ئه‌وه‌ی سوریا زۆر پێویسـتی پـێـیه‌تی ئه‌وه‌یه که دیالۆگی سیاسی نێوخۆی وه‌گه‌ڕ بخرێت.
له لایه‌کی تره‌وه ئالان ژوپـپێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گوتویه‌تی ئه‌و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی کۆمکاری عه‌ره‌بی ده‌دات بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سوریادا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوبه‌شانی نێو نه‌ته‌وه‌یی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت پتر له 3500 که‌س له سوریا له مانگی سێی ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی دژ به به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن هێزه‌کانی سوریاوه کوژراون .
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی کۆمیته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژ به کاری ئه‌شکه‌نجه‌دان رایگه‌یاند که راپۆرتیان به ده‌ست گه‌یشتووه که ده‌ریده‌خات پێشێلکاری به‌ربڵاو له لایه‌ن ڕژێمی ئهسهدوه پـیادهکراوه.