به هۆی به‌رپابونی تووندووتیژی به‌سه‌دان له سورییه‌کان له سنوری سوریاوه په‌ڕیونه‌ته‌وه نێو لوبنان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپرسێکی ئاسایشی لوبنان گووتی له دووڕۆژی ڕابوردوا نزیکه‌ی هه‌زار که‌س له سورییه‌کان و به‌لانی که‌مه‌م 6 که‌س که بهگووله برینداربوون له‌سنووری باکووری لوبنانه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه.
ئه‌مانه‌ی ئه‌مڕۆ له سنوور په‌ڕیونه‌ته‌وه ده‌چنه پاڵ هه‌زاران له‌و سورییانه‌ی له مانگی 5 و 6 دا چونه‌ته لوبنانه‌وه
هه‌ڵاتنی ئه‌م گروپه‌ی په‌نابه‌ران له دووای ئه‌ودێت هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا ڕۆژی هه‌ینی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌ت کرد.
گه‌واهیده‌ران و چالاکوانه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی به‌لانی که‌مه‌وه 20 که‌س کووژراون له کاتێکدا هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌و ووڵاته کردووه له خوولێکیدیکهی خۆپیشاندان که ئامانجیان ڕووخانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریایه.
خۆپیشانده‌ران له باکوری ده‌یمه‌شقی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری گردبوونه‌وه، هه‌رچه‌نده ئاماده‌بوونی سه‌ربازی چڕ بوو، مه‌ترسی هه‌بوو له سه‌رکووتکردنی سه‌ربازی که به‌رده‌وامی هه‌یه.
چالاکوانه‌کان ده‌ڵێن کاردانه‌وه‌ی سوریا له 3 مانگی ڕابوردوودا به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران بۆته هۆی به‌لانی که‌مه‌وه گیان له‌ده‌ستدانی 1400 که‌س .
ڕۆژی هه‌ینی به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا چوونه‌ته نێو شارۆچکه‌ی ( خربه‌ت الجۆز) ، زیاتر له 1500 په‌نابه‌ر له سنووری سوریا بۆ نێو تورکیا په‌ڕیونه‌ته‌وه.