حکومه‌تی سوریا یاسایه‌کی نوێی په‌سه‌ندکرد که ڕێ ده‌دات به پێكهێنانی پارته سیاسـیـیهکان و به‌و شێوه‌یه قه‌ده‌غه‌کردنی کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی له‌وه‌تای ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی به‌عس له ساڵی 1963دا هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌کان سانا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند ئه‌و یاسایه به‌شێکه له پرۆگرامی ریفۆرمسازی سیاسی و تێدا هاتووه که پارتیـیه‌کان نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و خێڵه‌کی و هه‌رێمی دابمه‌زرێن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نابێت پارتیـیه‌کان ببنه لقێك له کۆمه‌ڵێکی نا سوری و توند و تیژی به هێچ شێویه‌ك به‌کاربهێنن.
خۆپیشانده‌رانی که داوای کوتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتدارێتی سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن داوایان کردووه له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار پارتی تر له حکومه‌ت به‌شدار بکات.
به‌ڕێز ئه‌لئه‌سه‌د له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا سه‌میر ئه‌لشێخ، ژه‌نه‌ڕاڵێکی پێشوی پۆلیسی دیمه‌شقی ده‌ستنیشان کرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی دیر ئه‌لزوری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌که گه‌ورترین خۆپیشاندانی به‌خۆه دی.