ڕێـکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی ته‌ندروستیـیان پـێویسته له شـاری حومسی سوریا.
ده‌مڕاسـتێـکی ئه‌م ڕێـکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه ده‌ڵێت دانوسـتاندن ده‌سـتیپـێـکردۆته‌وه له نێوان خاچی سوور و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و هه‌روه‌هاش ئۆپـۆزسیۆن به مه‌به‌ستی درێژه‌پـێدانی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پـێویستیـیان به چاره‌سه‌ری ته‌ندروسـتی هه‌یه.
ڕۆژی هه‌ینی خاچی سوور گوتی 7 که‌سی برینداری له ناوچه‌ی بابا عه‌مری حومس هێناوه‌ته ده‌رێ، به‌ڵام گوتووشیه‌تی نازانێت ئایا دوو ڕۆژنامه‌وانه ڕۆژئاوایـیهکهی له‌وێ برینداربوون له نێو ئه‌و حه‌وت که‌سه‌دان یان نا.
هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی سه‌ر به حکومه‌تی سوریا بۆ سێ هه‌فته‌یه بۆردومانی حومس ده‌که‌ن. چالاکوانان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی به لایه‌نی که‌م 22 که‌س له‌و بۆردومانانه‌دا کوژراون و هه‌زاران که‌سیش له حومس گیریان خواردووه.
هاوکات فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر سوریا هه‌روا دێت و زیادده‌کات، له‌و ده‌مه‌ی شـانده‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان که به هاوڕێـیانی سوریا ناسراون له تونس کۆده‌بنه‌وه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا کراوه ده‌سـتبه‌جێ کۆتایی به توندوتیژیـیه‌کان بهێنن و ڕێـگه‌ش بده‌ن کۆمه‌کی مرۆڤانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له چه‌ند ڕۆژێـکدا بگه‌یه‌نرێته ناوچه‌کانی شه‌ڕ و پـێـکدادان له سوریادا.
له واشنتن سه‌رۆک ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی تاووتوێی هه‌موو بژاره‌یه‌ک ده‌که‌ن بۆ ڕاگرتنی کوشـتاری گه‌لی بێ تاوانی سوریا.
له تونسیش هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پـێشـبینی ئه‌وه‌ی کرد که به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا باجێـگی قورس ده‌داته‌وه به‌هۆی پـێشـێلکردنی مافه‌کانی گه‌لی سوریا و فه‌رامۆشکردنی خواستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی ئه‌و سهرکهوتکردنانهی دژی ئۆپـۆزسیۆن گرتوونیه‌ته‌به‌ر.